هەواڵ
ئاماری داهاتی گەشتیاری بۆهه‌رێم به‌رزبۆته‌وه‌
 ئاڕاستە

لە راگەیەندراوێکدا ،دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، لەساڵی2007 دا ئاماری داهاتی گەشتیاری 90 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام  لە ساڵی 2018 دا بۆ 955 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە.

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماری کاروچالاکییەکانی لە ساڵی 2007 ەوە بۆ 2018  بڵاوکردەوە و دەڵێت: ساڵی 2007 ژمارەی ئەو گەشیارانەی هاتوونەتە هەرێم تەنها 377 هەزار و 397 هەزار گەشتیار بووە، بەڵام ساڵی 2018 دا رێژەکە بۆ سێ ملیۆن و 57 هەزار  و 642 کەس بەرزبووەتەوە.

دەستەی گەشتوگوزار بەرزبوونەوەی ژمارەی گەشتیاران و داهاتی گەشیاری هەرێمی بۆ جێبەجێکردنی ماستەرپلانی گەشتیاری هەرێم گەراندووتەوە کە لە ساڵی2013ەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ساڵی 2025 بەردەوام دەبێت، راشیگەیاند، لەساڵی2007 دا ئاماری داهاتی گەشتیاری 90 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام  لە ساڵی 2018 دا بۆ 955 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ساڵی 2007دا لە هەرێم 184 هۆتێل و مۆتێل و گوندی گەشتیاریی هەبووە، بەڵام لە 2018 دا رێژەکە بۆ هەزار و 59 هۆتێل و مۆتێل بەرزبووەتەوە، هاوکات ژمارەی چێشتخانەکان لەو ماوەیەدا لە 139 چێشتخانە و شوێنی پێشکەشکردنی خواردنی خێرا بۆ هەزار و 850 چێشتخانە بەرزبووەتەوە.
 دەشڵێت: لە 2011 ماستەر پلانی گەشتیاری هەرێمی كوردستان دەستپێكرا و لە 2013 تەواو كرا، لەم چوارچێوەیەدا پلانی ستراتیژی تاكو 2025 داڕژرا  و لە 2013 چوەتە بواری جێبەجێكردن و لە رێگەی پلانی ساڵانە چوەتە جێبەجێكردن. زیاتر لە 76 پرۆژە لە چوارچێوەی پلان دیزاینی سەرەكیان بۆ كراوە و ئامادەن بۆ دانیان بە وەبەرهێنەران، ئەمە جگە لەوەی چوار پرۆژەی گەورەی ستراتیژی دیزاینی بنەرەتیان تەواو بووە و چاوەڕوانی وەبەرهێنەر دەكەن بۆ جێبەجێكردن.

159 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/19/2019 2:11:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ