ماچ كردنى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى بووه هۆى گیان له‌ده‌ست دانى
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له ژوانێكدا كوڕێك ماچی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات و له‌وكاته‌دا هه‌ست ده‌كات، كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خه‌ریكه ده‌بورێته‌وه و هێزی تیا نامێنێت، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌مبوڵانسه‌وه ده‌كات، پێش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه و دوای 8 خولهك له رێگا گیان له‌ده‌ستده‌دات.
دوای پشكنین و به‌دواداچوون، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كوڕه پێش ئه‌وه‌ی بڕوات بۆ ئه‌و ژووانه ساندویچێكی به كه‌ره‌ی عه‌لی بابا وه خواردووه و خۆشه‌ویسته‌كه‌شی هه‌ستیاری هه‌بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌ره‌یه، به‌هۆی ئه‌و ماچكردنه‌وه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بووه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌وباره‌یه‌وه پزیشكه‌كان ده‌ڵێن: "دوای توێكاری جه‌سته‌ی ده‌ركه‌وتووه به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه رێژه‌ی ئۆكسجین له مێشكی‌دا نه‌ماوه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه". .
|