ئابوری
فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن به‌ 19 جۆر قه‌رز و پێشینه‌ وه‌ربگرن
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بانكی رافیدەینی عیراق ئاشکرای دەکات، بە 19 جۆر پێشینەو قەرز دەدرێتە چەند توێژێکی فەرمانبەران.

بانکی رافیدەینی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ئاڕاسته‌ کەتووە  ڕایگەیاندووە:"بۆپێدانی پێشینە بەفەرمانبەران و كاتی گێڕانەوەی پێشینەكان بڕیاریانداوە 19 جۆر لە پێشینە و قەرز بە فەرمانبەران و چەند توێژێكی جیاواز بدەن".
 
ئەوەشى خستۆته‌ڕوو:قەرز بۆ پڕۆژە بچووكەكان بە 3 ساڵ دەگەڕێندرێتەوە و قەرزی بازرگانی و گەشتوگوزاری لەنێوان 2 بۆ 3ساڵ و قەرزی ئۆتۆمبێلی كۆمپانیا ئەهلییەكان بە 5 ساڵ دەدرێتەوە".

ئه‌وه‌شى تێداهاتووه‌:بانكەكە بەرزترین ماوەی دانەوەی پێشینەكان كە دیاریكردووە کە دانەوەی قەرزی دادوەرانە كە بۆ 15 ساڵە".

بە گوێرەی نوسراوەکەی بانکی رافیدەین قەرزی نیشتەجێكردن بۆ هاوڵاتیان مەرجێکی داناوە کە دەبێت ڕووبەری زەوی 200 مەتری بێت وە بڕی قەرزەكەش 50 ملیۆنەو بەماوەی 10 ساڵ دەگەڕێندرێتەوە".
13871 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/19/2019 9:27:14 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ