هەواڵ
پارتی و گۆڕان حساب بۆیه‌كتر ناكه‌ن ودژی یه‌ك قسه‌ ده‌كه‌ن
 ئاڕاستە

هێمن هەورامی رایگەیاند ،حساب بۆ ئەو پەرلەمانتارانەی گۆڕان ناكەن كە لە بەغدان و غالب محەمەدیش له‌ وه‌لأمدا ده‌لێت،گه‌ر قورسایی خۆی بزانیایه‌ نه‌ده‌كه‌وته‌ دوای مه‌سرور بارزانی.

ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند حساب بۆ ئەو پەرلەمانتارانەی گۆڕان ناكەن كە لە بەغداوە كار لەسەر ئاشكراكردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم و ئاشكراكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكەن.

هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كە هاوكات ئەندامی وەفدی دانوستانكاری پارتییە، لە لێدوانێكی بۆ میدیای حزبەكەی رایگەیاند ئیمە حساب بۆ چەند ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان ناکەین، لەکۆبونەوەی ئەمرۆش پێیان راگەیاندوین ئەوان تەعبیر لە راوبۆچونی گۆڕان ناکەن وبۆ ئێمە هەڵوێستی فەرمی گۆڕان گرنگە، نەک ئەوان چی دەڵێن و چی دەکەن.

له‌به‌رامبه‌ردا غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران  له فراكسیۆنی گۆڕان وەڵامی هێمن هەورامی ده‌داته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه‌، ئه‌گه‌ر هێمن هه‌ورامی قورسایی خۆی بزانیایه‌ نه‌ده‌كه‌وته‌ دوای مه‌سرور بارزانی و رێزی دامه‌زراوه‌كه‌ی ده‌گرت كه‌ په‌رله‌مانه‌، چونكه‌ به‌وپێیه‌ی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌ ته‌نانه‌ت ده‌بوو مه‌سرور بارزانی له‌ خوار هێمن هه‌ورامی دابنیشتایه‌.

غالب محه‌مه‌د ڕاشیگه‌یاندوه‌: 100 كه‌سی دیكه‌ی وه‌ك هێمن هه‌ورامی قسه‌ بكات من یه‌ك گه‌نده‌ڵی ببینم ده‌یده‌مه‌ دادگا، هه‌فته‌ی داهاتووش چه‌ندین مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵیی په‌یوه‌ست به‌ نه‌وت و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ ده‌ده‌مه‌ دادگای فیدراڵی عێراق.
1250 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/18/2019 3:41:03 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ