هەواڵ
ئەمریکا هێرشده‌كاته‌ سەر ئێران
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
بەرپرسانی ئەمنی ئەمریکا و ڕاوێژکارەکانی ترەمپ تاوتوێی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن و سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکی تەکتیکین لەو بارەیەوە.
.
ڕۆژنامەی “مەعاریف”ی ئیسرائیلی لە زارى چەند بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە بڵاویكرده‌وه‌ ، هەینى ڕابردوو بەرپرسە ئەمنییەکانی ئەمریکا و بەرپرسانی پنتاگۆن و ڕاوێژکارەکانی ترەمپ تاوتوێی پلانێکی تەکتیکیان کردووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
.
ئاشکراشیان کرد: پلانەکە تایبەتە بە هێرشی ئاسمانی و سیستمی پڕۆژە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکاتە ئامانج.
.
ئاماژەیان بەوەکرد: ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەی بەمنزیکانە چەندین هێزی نوێ ڕەوانەی ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
.
بەوتەى ئەو سەرچاوانە، هەرچەندە ترەمپ پێی خۆش نییە ئەوە ڕووبدات، بەڵام ئارامى خۆی لەدەستداوە و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسە ئەمنییەکانی دەستکراوە کردووە لە جێبەجێکردنی ئەو پلانەی دایانناوە.
.
11030 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/18/2019 9:37:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ