هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی لە یەكەم هەفتەیدا سوێندەكه‌ی شكاند
 ئاڕاستە
سەرۆكی بەرەی توركمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات:نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە یەكەم هەفتەی دەستبەكاربونیدا ئەو سوێندەی خواردی، شكاندى،هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ لەگەڵ نەجمەدین كەریم پارێزگاری لەسەركارلابراوی كەركوكدا بووه‌.

ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند:نێچیرڤان بارزانی ئەو سوێندەی لەكاتی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی هەرێمى كوردستان خواردی به‌هۆى ئه‌وه‌ى لەشاری هەولێر پێشوازی له‌ نەجمەدین كەریم پارێزگاری لەسەركارلابراوی كەركوكى كرد،شكاندى.

ئەرشەد ساڵحی باس له‌ شكستی هێنانى ئەنجومەنی باڵای روبەڕوبونەوەی گەندەڵیش ده‌كات لە یەكەم ئەزمونی بۆ پاراستنی سەروەتی هاووڵاتیانی عیراق و ده‌ڵێت: بۆیە پێویستە ئەو ئەنجومەنە هەڵبوەشێتەوە،هەروەها پێویستە دەستەی نەزاهەی عیراقیش هەڵبوەشێتەوە، چونكە ئەو دامەزراوانە هیچ سودێكیان نییه‌.
15084 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/17/2019 2:37:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ