تەندروستی
بۆ كۆنترۆڵ كردنى په‌ستانى خوێن ئه‌م دوو ڕێگه‌یه‌ بگره‌ به‌ر
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌رزبوونه‌وه‌ و نزم بوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ باوه‌كانى ته‌ندروستى ،زۆرێك له‌ئێمه‌ پێوه‌ى ده‌ناڵێنین و هه‌ست به‌ بێزارى ده‌كه‌ین ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌كارهێنانى ده‌رمان بۆ هاوسه‌نگ ڕاگرتنى په‌ستانى خوێن كارێكى باشه‌ تاوه‌كو توشى دابه‌زینى په‌ستانیش نه‌بیت ، چونكه‌ دابه‌زینى په‌ستان توشى سه‌رئێشه‌ و گێژبوون و دڵ تێك چوونت ده‌كات .

له‌خواره‌وه‌ باس له‌ دوو ڕێگه‌ ده‌كه‌ین كه‌ یارمه‌تى په‌ستانى خوێن ده‌دات تا به‌رز و نزم نه‌بێته‌وه‌ :-

ئه‌نجامدانى گه‌رماو به‌ ئاوى شله‌تێن زۆر گرنگه‌ چونكه‌ یارمه‌تى هاوسه‌نگ بوونى په‌ستانى خوێن ده‌دات .

گرنگى ته‌واو بده‌ به‌ هه‌موو جۆره‌ سه‌وزه‌واتێك و زه‌ڵاته‌یه‌ك ، چونكه‌ به‌شدارى ده‌كه‌ن له‌ ده‌ست به‌سه‌راگرتنى په‌ستانى خوێن و نایه‌ڵێت توشى به‌رزى و نزمى په‌ستانى خوێن ببیته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌وزه‌وات ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینات و كانزاكان كه‌له‌ش پێویستى پێیه‌تى.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
619 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/17/2019 11:35:08 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ