هەمەڕەنگ
هه‌وڵ بده‌ به‌م شێوه‌ ناته‌ندروستییه‌ نه‌خه‌ویت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى زۆربه‌مان شه‌وان ڕه‌نگه‌ وا ڕاهاتبین له‌سه‌ر سك بخه‌وین ، به‌ڵام بێ ئاگاین له‌وه‌ى زیانمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت و توشى كۆمه‌ڵێك ئازار ده‌بینه‌وه‌  ، توێژه‌ران و پسۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خه‌وتن له‌سه‌ر سك زیانی هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی ئازاردانی به‌شێك له‌ ئه‌ندامه‌كانی له‌شت و ئه‌م شێوازه‌ خه‌وه‌ ناته‌ندروسته‌.

یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی به‌هۆی خه‌وتن له‌سه‌ر سكه‌وه‌ تووش ده‌بیت، دروستبوونی چاڵه‌ له‌ حه‌وز و پشت و به‌شه‌كانیدا، په‌ستانێكی زۆر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر بڕبڕه‌كانی پشت به‌تایبه‌ت به‌شی خواره‌وه‌، دواتر ئازار بۆ دروست ده‌كات. 

هه‌رگیز ئه‌و پشتی و جێگایانه‌ی له‌سه‌ریان ده‌خه‌ویت گونجاو نیه‌ بۆ شێوازی خه‌وتن له‌سه‌ر سك ، ده‌بێت كاتێك سه‌رت ده‌خه‌یته‌ سه‌ری یان به‌ لای چه‌پدا بێت یان به‌ لای ڕاستدا، ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ بۆ ئازاردانی مل و په‌ستان كه‌وتنه‌ سه‌ر فه‌قه‌ره‌كانی ملت، دواتر دروستبوونی ئازار له‌سه‌ر و ملدا 
قه‌فه‌زه‌ی سنگ له‌كاتی خه‌وتن له‌سه‌ر سك په‌ستانی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ری و ئازار ده‌دات به‌تایبه‌ت بۆ خانمان، به‌و هۆیه‌ زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ به‌ردی گورچیله‌ هه‌یه‌، چونكه‌ خه‌وتنی سه‌ر لای چه‌پ یان ڕاست له‌ش ده‌پارێزێت له‌ دروستكردنی به‌رد، به‌ڵام له‌سه‌ر سك له‌شت له‌ جوڵه‌ و چالاكی ده‌وه‌ستێنێت و چانسی دروستكردنی به‌رد زیاتر ده‌كات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی لاوازبوونی ماسولكه‌كانی سك و گه‌ده‌..

1889 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/17/2019 11:33:56 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ