بەوێنە لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی 4 کەسی تریش بریندار بوون
ئاڕاستە : هەردی حەسەن
لە سنوری قەزای ڕانیەو لە دوو ڕووداوی جیاوازی هاتوچۆدا گەنجێکی تەمەن28 ساڵان گیانی لەدەستداو (4)هاوڵاتی تریش بریندار بوون .
خۆشناو حەسەن وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " ئەمشەوی ڕابردوو کاتژمێر (9:40) خولەکی شەو لە سەر ڕێگای نێوان هەردوو ناحیەی ( حاجیاوا و سەروچاوە)ی سەر بەقەزای ڕانیە گەنجێکی بەناوی (ع ، پ ، ص )لە دایک بووی ساڵی (1991) خەڵکی سەروچاوە گیانی لەدەست دا " .
ناوبراو وتی " هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەوگەنجە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ناوبراو شوفێری ماتۆڕسکیل بووە لە کاتی لێخوڕینی دا ماتۆڕسکێلەکە خۆی بە ئۆتۆمبێلی (فۆرت فۆکس ) دا داوە و لە ئەنجام داوە ئەو ڕووداوەی لێکەوتۆتەوە ، هۆکاری ڕووداوە کە بەهۆی خێرای پابەند نەبوونی ماتۆڕسکێلەکەوە بوو ، هاوکات ڕێکاری یاسایی گیراوەتە بەر و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە " .
ئەو وتەبێژی هاتوچۆ ئاماژەی بەوەشکرد " کاتژمێر(5:30) خولەکی بەیانی ئەمرۆ دووشەممە لە شاری ڕانیە و لە رووداوێکی تری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (تیۆتا لاندگروز و فاوێک ) کە لە ترافیکی رزگاری روویدا، بەو ھۆیەوە (4) ھاوڵاتی تیایدا بریندار بوون ، وە ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبە" .
|