هەواڵ
قوباد تاڵه‌بانى و باڵیۆزى ئه‌مریكا پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم تاوتوێ ده‌كه‌ن
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لەعێراق،هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گرنگی چارەسەركردنی كێشەكانی پارێزگای كەركوك تاوتوێ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ 16-6-2019 قوباد تاڵه‌بانى له‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك ڕایگه‌یاندووه‌:پێشوازیمكرد لە باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لەعێراق ماپیۆ تۆلیر و پێكەوە هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گرنگی چارەسەركردنی كێشەكانی پارێزگای كەركوكمان تاوتوێ كرد.
ده‌شڵێت:بە باڵیۆزم راگەیاند خەڵكی كوردستان چاوەڕوانی حكومەتێكن لە ئاست خواست و داواكارییەكانیاندا بێت، كێشەكانی بەغداو هەرێمیش هەر چاوەڕوانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمن.

قوباد تاڵه‌بانى ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: هاوكات لەگەڵ ئەمەشدا، پێویستە كێشەی دیاریكردنی پارێزگاری كەركوك لەسەر بنەمای رێككەوتنی دوو قۆڵی یەكێتی و پارتی چارەسەر بكرێت، ئەگەرنا ئەوە پێشبینی دەكەم كێشەكانی هەرێم ئالۆزتر بن
356 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2019 4:13:27 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ