هەواڵ
ئه‌ردۆغان :به‌ م نزیكانه‌ هاتنی سیستمه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ ده‌گاته‌ توركیا
 ئاڕاستە

ئه‌ردۆغان  ڕایده‌گه‌یه‌نێت،ئه‌نقه‌ره‌ نایه‌وێت له‌ رێككه‌وتنی كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی رووسی بكشێته‌وه‌ و هاتنی سیستمه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووزی داهاتوو ده‌ستپێبكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16حوزه‌یرانی 2019 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، راگه‌یاند :پێموایه‌ هاتنی سیستمه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووزی داهاتوو ده‌ستپێبكات و گفتوگۆمان له‌سه‌ر بابه‌تی ئێس - 400 كردووه‌ له‌گه‌ڵ رووسیا و پرسی سیتمه‌ به‌رگرییه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بووه‌وئه‌نقه‌ره‌ نایه‌وێت له‌ رێككه‌وتنی كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی رووسی بكشێته‌وه‌، به‌ڵگه‌نامه‌مان واژۆ كردووه‌ و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ كۆتایی پێده‌ھێنین و رووسیا له‌ چوارچێوه‌ی قه‌رزه‌كاندا ئاسانكاریی جیاجیای بۆ كردووین، قه‌رزی به‌ شێوه‌یه‌ك داوه‌ پێمان له‌ بازاڕی نێوده‌وڵه‌تیدا هاوشێوه‌ی نییه‌.

له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ تاجیكستانه‌وه‌ بۆ توركیا له‌ناو فڕۆكه‌كه‌یدا به‌ رۆژنامه‌نوسانی  ڕاگه‌یاند: وه‌زیری به‌رگریی توركیا ئاماده‌كاریی بۆ ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ پاتریك شاهان، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی واشنتن كه‌ پرۆگرامی فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیای له‌ مه‌شقكردن له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌ جۆری  F-35 هه‌ڵپه‌ساردووه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كڕینی سیستمی مووشه‌كیی ئێس - 400ـی رووسی بووه‌.
353 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2019 4:10:47 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ