هەواڵ
هاوڵاتیان ئاگاداركرانه‌وه‌ هیچ ماسییه‌ک له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان نه‌کڕن
 ئاڕاستە

سه‌رۆکی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندوه‌، هاوڵاتیان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌ کڕینی ماسی شه‌قامه‌کان .

سه‌رۆکی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گۆران قادر، راگه‌یاندوه‌: هاوڵاتیان ئاگادار ده‌کینه‌وه‌ که‌ هیچ ماسییه‌ک و خوارده‌مه‌نیه‌ک له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان نه‌کڕن تاوه‌کو دڵنیا نه‌بن که‌ مۆڵه‌تی کارکردن و ته‌ندروستی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوڵاتیه‌ک سکاڵای هه‌بێت ئێمه‌ به‌ده‌م سکاڵاکه‌یه‌وه‌ ده‌چین.

سه‌باره‌ت  به‌ فرۆشتنی ماسی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان گۆران قادر وتیشی: ئێمه‌ سه‌رجه‌م رێکاره‌ یاسایه‌کان ده‌گرینه‌ به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی بێ مۆڵه‌ت له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ماسی ده‌فرۆشن.
2624 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2019 3:27:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ