هەواڵ
كاربۆ گێڕانه‌وەی موچەی سێ مانگی خوراوی فەرمانبەران ده‌كرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبوك ڕایده‌گه‌یه‌نێت:ڕێوشوێنی یاسایم لەدژی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم گرتە بەر بۆ گێڕانەوەی موچەی سێ مانگی خوراوی فەرمانبەران.
كاوه‌ عه‌بدولقادر په‌رله‌مانتارى كوردستان له‌ فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبوك ڕاشیگه‌یاندووه‌:ئەمڕۆ لەفەرمانگەی دادنوسی ھەولێر ڕێوشوێنە یاساییەکانم لەدژی حکومەتی ھەرێم دەستپێکرد سەرەتاش بەناردنی ھۆشداری بۆسەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر کەلەماوەی (١٥) ڕۆژدا بڕیار لەسەر گەڕاندنەوەی سێ موچە خوراوەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم بدات ، چونکە ئەوەی ئەوان کردویانە پێچەوانەی یاسای بودجەی ٢٠١٩ ی عێراقە کەپێویستە ھەرێم پێوەی پابەند بێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌:ئەوەشمان ڕوون کردۆتەوە کە پێنەدانی موچەی ئه‌وسێ مانگەی ساڵی ٢٠١٩ بە فەرمانبەران نایاساییەو ناکرێ پارە بەناوی موچەی فەرمانبەران لەبەغداوە بنێردرێت ئەوان بە شتێکی تر خەرجی بکەن و مافی بنەڕەتی فەرمانبەران پێشێل بکەن .

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاشكراشى كردووه‌:ئەگەر لەو ماوەیەی دیاریکراوە سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر گوێی لەھۆشداریەکە نەگرت و مافی فەرمانبەرانی نەگەڕاندەوە ئەوا ڕیکارە یاساییەکانی تر دەست پێدەکەین ولەدادگای ئیداری سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەین

704 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2019 3:26:29 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ