هەواڵ
به‌ هۆی گه‌رماوه‌ ھەڕەشە لەسەر ژیانی دانیشتووانی عیراق دروست ده‌بێت
 ئاڕاستە

بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە تایبەت لە پارێزگای بەسرەی باشوری عێراق، زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکان و چالاکییەکانی رۆژانە پەکیان کەوتووە.
رۆژنامەی زەناشناڵی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە تایبەت لە پارێزگای بەسرەی باشوری عێراق، زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکان و چالاکییەکانی رۆژانە پەکیان کەوتووە وبەشێوەیەک ئامێرەکانی فێنککەرەوە لە نەخۆشخانەکان کار ناکەن و گرفتی کەمی ئاو ھەیە و خۆراکیش خێراتر خراپ دەبێت.
رۆژنامەکە ھۆشداریشی داوە لەوەی پلەکانی گەرما بۆ ٤٨ پلەی سەدی لەو پارێزگایە بەرزبۆتەوە و ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانی ھاووڵاتیان دروست کردووە و ئەگەری دووچار بوونیان بە وشکبوونەوە و لێدانی تیشکی خۆر دەکاتەوە.
1378 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2019 3:19:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ