هەواڵ
به‌رپرسێكى گۆڕان:ئێڤار ڕاستی وازهێنانه‌كه‌ى ناڵێت
 ئاڕاستە


پاش ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانتاری خولى پێشووی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، ئێڤار ئیبراهیم ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد، ئێستا كارى قوماش فرۆشی ده‌كات و ئەوەى پێ باشترە نەک تەسلیم بە حزبێکی تر و جاسووسی لە حزبەکەی خۆیدا بات و خۆى بفرۆشێ بە پۆست و پارە ، به‌رپرسی‌ میدیایی‌ مه‌كۆی‌ گۆڕان وه‌ڵامێكى توندى ده‌داته‌وه‌.

له‌ وڵامه‌كه‌یدا كه‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك له‌ژێر ناوی‌ بۆ ئێڤار خان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ هه‌نگاو هاشم به‌رپرسی‌ میدیایی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌شاری‌ هه‌ولێر له‌وه‌ڵامێكدا ده‌ڵێت:ئازادی هەر كارو پیشەیەك هەڵدەبژێری، بەڵام هەندێ وشەت ڕیزكردوە گوایە هۆكاری وازهێنانتە لەكاری حزبی، خۆزگە ڕاستیەكەیت باسدەكرد كە ئەویش كاندید نەكردنت بو لەهەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمان.
ده‌شڵێت: دوابەدوای ئەوەی كه‌ كاندیدنه‌كرایته‌وه‌ پەیوەندیت پچڕاند و شان بەشانی كاندیدی حزبێكی دیكە كارت كرد كە كە لەمێژە كۆمەڵێك ئەو خاڵانە لە حزبەكەیدایە كە بەقەولی خۆت گۆڕان دوچاری بوە.

به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌: ئەمە لەكاتێكدایە لە هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمان كۆمەڵێك هاوڕێت كاندید بون كە زۆر بەتۆوە ماندو بون، هیچ نا شان بەشانی ئەو هاوڕێیانەت كاری بانگەشه‌ت كردبا كە لە هەڵبژاردنی جەنابت شەو و ڕۆژ كاریان لەگەڵ كردی وەك وەفایەك بۆ ماندو بونی ئەوان.


ئێڤار ئیبراهیم له‌ پۆستێكدا كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌:بە شانازییەوە من ئەندامی بزوتنەوەی گۆڕان بووم بەسەربەرزی ھاتم و بە سەربەرزیش رۆیشتم نەک بە سەرکزی و جاسووسی وەک ھەندێک کەس".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌روو:ئێستاش بەسەربەرزی قوماشفرۆشیم ھەڵبژاردووە و ئەوەم پێ باشترە نەک تەسلیم بە حزبێکی تر بم و جاسووسی لە حزبەکەی خۆمدا بکەم و خۆم بفرۆشم بە پۆست و پارە". 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پێشووى گۆڕان ڕاشیگه‌یاندووه‌:ئێوەش بە سەرکزی رازیبن بۆختان و درۆ بۆ ھاورێکانی دوێنێتان ھەڵبەستن زۆرتان ماوە بگەن بە ئاستی ئێمە، خۆتان و رێبازی کاک نەوشیروانتان لەبیرکرد فرۆشتان بۆ پۆست و پارە و جاسووسی، لەبری چاكسازی و گۆڕانکاری و خەمی گشتی خەڵک لەپشت کۆمپیوتەر خەریکی جنێودان و دەم پیسین کەی قەرار وابوو بەرنامەی گۆڕان وابێت؟؟.

3474 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2019 3:05:02 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ