هەواڵ
بۆ دیاریكردنی وەزیری دادی عێراق كاندیدێكی یەكێتی پێشكه‌ش ده‌كرێت
 ئاڕاستە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  ڕایده‌گه‌یه‌نێت،سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتوو ناوی كاندیدی یەكێتی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات.
بەختیار شاوەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی له‌ لێدوانێكیدا  راگەیاندوه‌: بۆ دیاریكردنی وەزیری دادی عێراق پێشتر عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كاندیدی یەكێتی وەرگرتووە. 
وتیشی: سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتوو ناوی كاندیدی یەكێتی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات، بەڵام ناتوانم ناوەكەی ئاشكرا بكەم. 

باسی له‌وه‌شكرد، تا ئێستا نازانین پارتی هەڵوێستی لەو بارەیەوە چیە، بەڵام رێكەوتنەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمیش راستەوخۆ پەیوەندی بەم بابەتەوە هەیە بۆیە هیوامانوایە پارتی دیموكرات هەڵوێستێكی گونجاویان هەبێت.
1680 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2019 2:44:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ