هەواڵ
پەرلەمانتارێكی گۆڕان: بە سەرکزی و جاسوسی وەک هەندێک كه‌س وازمنه‌هێناوه‌
 ئاڕاستە

ئێڤار ئیبراهیم خانمە پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆران و ئەندامی ئەو بزوتنەوەیە ڕایده‌گه‌یه‌نێت،وازی لە کاری حزبایەتی هێناوەو بە کاری کوتاڵ فرۆشتنەوە سەرقاڵە.
لە فەیسبووکی خۆی  ئێڤار ئیبرایم پەرلەمانتاری پێشوی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاندوه‌، بە شانازییەوە ئەندامی بزوتنەوەی گۆڕان بووم، بە سه‌ربەرزییەوە هاتم و بە سەربەرزیش رۆیشتن نەک بە سەرکزی و جاسوسی وەک هەندێک کەس،ئێستاش بە سەربەرزی قوماشفرۆشیم هەڵبژرادووە و ئەوەم پێ باشترە نەک تەسلیم بە حزبێکی تر بم و جاسوسی لە حیزبەکەی خۆمدا بکەم و خۆم بفرۆشم بە پۆست و پارە.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ روویدەمی دەکاتە ئەو کەسانەی کە حزبەکانی خۆیان فرۆشتووەو دەلیت: ئێوەش بە سەرکزی رازیبن بوختان و درۆ بۆ هاوڕێکانی دوێنێتان هەڵبەستن زۆرتان ماوە بگەن بە ئاستی ئێمە خۆتان و رێبازی کاک نەوشیروانتان لەبیر کرد فرۆشتتان بۆ پۆست و پارەو جاسوسی.
دەشلیت" لەبری چاکسازی و گۆرانکاری و خەمی گشتی خەڵک لەپشت کۆمپیوتەر خەریکی جنێودان و دەم پیسین کەی قەرار وابوو بەرنامەی گۆران وابێت".
2661 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2019 1:13:39 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ