هەواڵ
وەزیری دارایی عێراق باس له‌ موچه‌ی موچه‌ خۆران ده‌كات
 ئاڕاستە

وەزیری دارایی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە دوای پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمەوە، دیالۆگەكانی هه‌رێم و عیراق  دەست پێدەكەنەوە وئومێدمان هەیە ئاستی پەیوەندییەكان باشتر بێــت.

د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق له‌ لێدوانێكدا ڕاگەیاندووە ،پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا، لە ئاستێكی باشدان و پێویست بە دیالۆگ و گفتوگۆی زیاتریش هەیە، بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی پرسی نەوت و بودجە و ناوچە كوردستانییەكان، كە هەوڵەكانیش بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامن.

بە ماڵپەڕێكی  پارتی ڕاگه‌یاندوه‌"بودجەی ئەمساڵ وەك خۆی دەمێنێتەوە و كاریش لەسەر ئەوە دەكەن لە ساڵی داهاتوودا بە هەمان شێوە لە بودجەی عێراقدا شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێن و چەند كۆبوونەوەیەكیش بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دراون ئومێدمان هەیە ئاستی پەیوەندییەكان باشتر بێــت، بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی هاوبەشیش، دەتوانرێـت چارەسەری سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان بكرێت، كە لە دوای پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمەوە، دیالۆگەكان دەست پێدەكەنەوە".
2594 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2019 1:12:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ