وەرزش
توێژینه‌وه‌ : دوو كات باشترینه‌ بۆ وه‌رزش كردن.
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى زانكۆى كالیفۆرنیا ئه‌وه‌ى خستۆته‌ ڕوو دوو كات زۆر گرنگه‌ بۆ وه‌رزش كردن ، چونكه‌ هه‌ریه‌كه‌مان ڕه‌نگه‌ به‌ ئاره‌زووى دڵى خۆمان كه‌ى بمانه‌وێت وه‌رزش بكه‌ین و بچین بۆ هۆڵى له‌ش جوانى و یان مه‌له‌ بكه‌ین .

به‌ڵام ئاگاداربوونت له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ وات لێ ده‌كات ته‌نها له‌م دوو كاته‌ى خواره‌وه‌دا وه‌رزش كردن ئه‌نجام بده‌ى :-

به‌یانیان : وه‌رزش كردن له‌دواى نان خواردنى به‌یانیان زۆر گرنگه‌ ، چونكه‌ به‌یانیان له‌ش ئاماده‌یه‌ بۆ دابه‌زینى چه‌وورى له‌ش و كێشى له‌ش و ڕێژه‌ى شه‌كرى خوێن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌یانیان ماسولكه‌كانى له‌ش به‌ وه‌رزش كردن زووتر به‌هێزتر ده‌بن و ئێسك پته‌وتر ده‌بێت وه‌ك له‌ كاته‌كانى تر . 
ئێواران : ئێواران وه‌رزش كردن زۆر گرنگه‌ بۆ له‌ش ، چونكه‌ باشترین كاته‌ تاوه‌كو له‌ش ده‌توانێت زۆرترین ووزه‌ كۆبكاته‌وه‌ و به‌ده‌ستى بهێنێت .
ئیتر له‌مه‌ودوا ده‌توانین له‌م دوو كاته‌دا ( به‌یانیان و ئێواران ) وه‌رزش و مه‌له‌كردن و یان چونت بۆ هۆڵه‌كانى له‌ش جوانى هه‌وڵ بده‌ به‌یانیان و ئێواران سه‌ردانى بكه‌یت .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
2042 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2019 12:00:43 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ