هەمەڕەنگ
باشترین پێكهاته‌ بۆ سپى بونه‌وه‌ى پێست له‌م وه‌رزه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌ وه‌رزی هاویندا به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رماو به‌تینی تیشكی خۆره‌وه‌، پێست بۆر و ڕه‌ش ده‌بێته‌وه‌ و تۆختر ده‌رده‌كه‌وێت و كه‌مێك ده‌سووتێت، به‌ڵام ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی سروشتیه‌وه‌ له‌ماوه‌ی ٣٠ خوله‌كدا ڕه‌نگی پێسته‌كه‌ كاڵ بكه‌ینه‌وه‌ و سروشتی ده‌ربكه‌وێت. 

*كه‌مێك لم له‌گه‌ڵ ئاوی گوڵ تێكه‌ڵ بكه‌، بیده‌ له‌ پێسته‌كه‌ت كاریگه‌رییه‌كه‌ی خێرایه‌ و یارمه‌تی كاڵبوونه‌وه‌ و كرانه‌وه‌ی ڕه‌نگی پێست ده‌دات و ده‌یگه‌شێنێته‌وه‌، بێگومان له‌ عه‌تاره‌كان ئه‌و لمه‌ی تایبه‌ت به‌ پێست ده‌ستده‌كه‌وێت. *دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ نۆكی هاڕاو و دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ ماست و كه‌مێك زه‌رده‌چه‌وه‌ تێكه‌ڵ بكه‌، پاشان بیده‌ له‌ پێسته‌كه‌ت، هۆكارێكه‌ بۆ كرانه‌وه‌ی ڕه‌نگی پێست و پاككردنه‌وه‌ی و نوێكردنه‌وه‌ی پێسته‌ مردووه‌كان.

 *جێڵی تایبه‌تی ئالۆڤێرا هه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ڕووه‌كه‌ سروشتیه‌كان، بۆ ماوه‌ی ٢٠ خوله‌ك بیده‌ له‌ پێسته‌كه‌ت. *په‌تاته‌ سوودێكی زۆری بۆ بواری جوانكاری هه‌یه‌، ڕه‌نگی پێست یه‌كده‌خاته‌وه‌ و ده‌یكاته‌وه‌، په‌تاته‌ و ئاوی لیمۆ و هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكه‌ بیهاڕه‌، پاشان بۆ ماوه‌ی ٢٠ خوله‌ك بیده‌ له‌ پێست. 

*ته‌ماته‌ له‌ڕووی ته‌ندروستی و جوانكاریه‌وه‌ به‌سووده‌، زۆر كاریگه‌ره‌ بۆ لابردنی ره‌شی پێست، ته‌ماته‌ بكه‌ به‌ دوو قاشه‌وه‌ و بیهێنه‌ به‌ پێسته‌كه‌تدا بۆ ماوه‌ی ٢٠ خوله‌ك با پێوه‌ی بمێنێته‌وه‌ و دواتر به‌ ئاوی سارد بیشۆ.
2059 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2019 11:58:04 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ