هەواڵ
مه‌سرور بارزانى یه‌كه‌م كارى خۆى ئاشكرا ده‌كات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
كۆبونەوەی مەسرور بارزانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات و ڕایگه‌یاند" ئامانجی سردانەكەمان وەرگرتنی سیڤی وەزیرەكانە".

ئەمڕۆ یەكشەممە مەسرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم، سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد له‌ كۆنفرانسێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" ئامانجی سەردانەكەمان وەرگرتنی سیڤی كاندیدەكانە و گفتوگۆمان لەسەر پشكەكانی پارتی لە حكومەت كرد و ماوەیەكی یاساییمان لەبەردەستە بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم". 

هاوكات مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ووتى:" رامانگەیاندوە كە پشتیوانی كاك مەسرور دەكەین بۆ پێكهێنانی كابینەكە ، جموجۆڵی ئەو دەستپێدەكات بەوەی كە لەگەڵ یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان و  لایەنەكانی دیكە ، چاوەڕێدەكەین لەماوەی هەفتەیەك بۆ 10 رۆژی دیكە كۆتایی بە هەموو ئەو بابەتانە بێت"

بڕیارە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، مەسرور بارزانی سەردانی لایەنە سیاسییەكانی دیكەش بكات بۆ ئەوەی لە ماوەی 30  رۆژدا كابینەكەی بخاتە بەردەم پەرلەمانی كوردستان.

9889 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2019 11:54:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ