ئابوری
عێراق گەنمی جووتیارانی هەرێم وەردەگرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
عێراق بۆ ئەمساڵ تەنیا 340 هەزار تۆن گه‌نم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.

بڕیاره‌ عێراق بۆ ئه‌مساڵ ته‌نیا 340 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌ جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت ، بەڵام ئێستا ئاستی بەرهەمهێنان سێ هێندەیە ئەوەش بووەتە گرفت بۆ جوتیاران.

بۆ ئه‌مساڵ چوار هەزار و 607 جووتیار ناویان دراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق كه‌ سێ به‌شی گه‌نمی به‌رهه‌مهاتوویان راده‌ستی سایلۆكان بكه‌ن، به‌ڵام عێراق به‌وه‌ رازینیه‌ و بریاره‌ له‌  هه‌ر جووتیارێك 18%ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی لێوه‌ربگیرێت ئه‌وه‌ش زیان به‌ جووتیاران ده‌گه‌یێنێت.

حكومه‌تی عێراق پشتی به‌بڕی گه‌نمی وه‌رگیراوی ساڵی 2017 به‌ستووه بۆ هەرێمی کوردستان،‌ كه‌ ته‌نها 340 هه‌زار تۆن بووه‌.
551 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2019 9:45:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ