ئابوری
به‌غداد موچه‌ى مانگى 6 ده‌نێرێت و هه‌رێمیش 3 دابه‌ش ده‌كات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بڕیارە 2 ڕۆژى داهاتوو به‌غداد موچه‌ى مانگى 6 بنێرێت له‌كاتێكدا كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم هێشتا دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 3 ى ته‌واو نه‌كردووه‌.

غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئەنجومەنی نوێنەران له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند:وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ دوو رۆژی داهاتوودا مووچه‌ی مانگی حوزەیرانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كات.

رەوانەكردنی مووچەی مانگی شەش لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لە كاتێكدایە كە هێشتا حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی ئاداری رابردووی بە تەواوی نەداوەتە وەزارەتەكان.

هەرچەندە بەغدا لە یەك رۆژدا تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، بەڵام حكومەتی هەرێم سەرباری دواخستنی لە كاتی خۆیدا، بە ماوەی 10-15 رۆژ و هەندێجار ماوەی لەوە زیاتریش، مووچە بەسەر وەزارەتەكاندا دابەش دەكات.
2244 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2019 9:34:57 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ