تەندروستی
چوار میوه‌ى زۆر گرنگ بۆ توش بووانى شه‌كره‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
نه‌خۆشى شه‌كره‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان ، هه‌ربۆیه‌ توش بووانى شه‌كره‌ جگه‌ له‌وه‌ى پێویسته‌ ده‌رمان به‌كاربهێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت پارێزگارى بكه‌ن له‌ خواردن ، زۆر توش بوو هه‌یه‌ له‌زۆربه‌ى خواردن و خواردنه‌وه‌كان ده‌ترسن به‌ڵام له‌خواره‌وه‌ باس له‌چوار میوه‌ى زۆر گرنگ ده‌كه‌ین كه‌ توش بووانى شه‌كره‌ خووى بده‌نێ و به‌رده‌وام بیخۆن .
چوار میوه‌ى زۆر گرنگ بۆ توش بووانى شه‌كره‌ :-
سێو: به‌هۆی بوونی ماده‌ی به‌كتین یارمه‌تی دابه‌زینی رێژه‌ی ئه‌نسۆلین ده‌دات. 
پرته‌قاڵ: به‌هۆی بوونی ماده‌ی مزره‌مه‌نییه‌وه‌  رۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌ پارێزگاریكردنی رێژه‌ی ئه‌نسۆلین و گلۆكۆز له‌ خوێندا .
قۆخ: به‌هۆی بوونی ڤیتامین A و ریشاڵه‌ خۆراكییه‌كان و پۆتاسیۆم و ماده‌ دژه‌ ئۆكسیده‌كان ده‌بێته‌ هۆی جێگربوونی ئاستی رێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا قۆخ باشترین میوه‌یه‌ بۆ شه‌كره‌. 
گێلاس: یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئه‌نسۆسیانین كه‌ یارمه‌تی دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كر ده‌دات له‌ خوێندا و خواردنی گێلاسیش ده‌بێته‌ هۆی به‌رهه‌مهێنانی رێژه‌ی سروشتی ئه‌نسۆسیانین له‌ له‌شدا.
19912 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/15/2019 10:50:45 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ