هەواڵ
هێرشه‌كانی سوپای سوریا بۆسه‌رتوركیا ده‌ستی پێكرد
 ئاڕاستە

بە پێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری توركیا  سوپای سوریا هێرشیان كردووەتە سەر خاڵێكی هێزەكانی توركیا لە ئیدلب و35 گولـلە هاوەنیان ئاڕاستە كردون.

وەزارەتی بەرگری توركیا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندوه‌، هێزەكانی سوپای سوریا لە ناوچەی شەریعەوە 35 گولـلە هاوەنیان ئاڕاستەی دەیه‌مین خاڵی چاودێری توركیا لە ئیدلب كردووه‌ كه‌ سێ كیلۆمەتر له‌ ناوچه‌ی چیای زاوییه‌وه‌ دووره ولە ئاكامی هێرشەكەدا سێ سه‌ربازی توركیا بە سووكی بریندار بوون و هه‌ندێک له‌و ئامێر و پێداویستیانه‌ی له‌ بنكه‌كەشدا بوون زیانیان به‌ركه‌وتووه.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ،وەزارەتی بەرگری توركیا ئەوەشی خستەڕوو، كە له‌ رێگه‌ی روسیاوه‌ رێكاری پێویست بەرامبەر بە هێرشەكە گیراوه‌تەبه‌ر.
10601 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/13/2019 2:15:05 PM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ