هەواڵ
وه‌زیری دارایی عیراق بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت
 ئاڕاستە

په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایانگه‌یاند لیژنه‌ی دارایی له‌سه‌ر كێشه‌كانی نه‌وت و پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بانگهێشتی فواد حسێن ده‌كات.

په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایانگه‌یاند: وه‌ك لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕاپۆرتێكیان ئاماده‌كردوه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كانی بانگهێشتی فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی و كۆمپانیای سۆمۆ ، وه‌ ڕاپۆرته‌كه‌یان گوزارشت له‌ڕای لیژنه‌كه‌ ده‌كات.
‌ ئه‌وه‌شییان خستۆته‌‌ ڕو:ئه‌نجامه‌كان به‌ كێشه‌ی نه‌وت و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی مانگانه‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌نێردرێت په‌یوه‌ستن، كه‌ بۆ پاراستنی مافی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ڕاسپارده‌ی گرنگی تێدایه وده‌بێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌شێوه‌ی مانگانه‌ بگاته‌ ده‌ستی فه‌رمانبه‌ران وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌نگاوی دیكه‌ ده‌گرێته‌به‌ر.
2102 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/13/2019 2:08:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ