هەواڵ
وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ هەرێم هۆشداری له‌ هاتنی ئه‌م ئۆتۆمبیلانه‌ ده‌دات
 ئاڕاستە

وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی بۆ ئۆتۆمبێلە لێدراوەكان ڕاگەیاند و هۆشداریش دەدات ئەگەر دەربكەوێت كە ژێرئاوكەوتووە یان چاككراوەتەوە یان لێدراوەو بەپێچەوانەوە بڕی پێنج ملیۆن دینار سزادەدرێت.
بڕیارێكی نوێی  له‌وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ هەرێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ ئۆتۆمبێلە لێدراوەكان :وەرگرتنی بەڵێننامە لە كۆمپانیاكانی هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ ئەو كەسانەی كە مۆڵەتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلیان هەیە و سزادانیان بەبڕی پێنج ملیۆن دینار بۆ هەر ئۆتۆمبێلی هاوردەكراو كەپاشتر دەربكەوێت كە ژێرئاوكەوتووە یان چاككراوەتەوە یان لێدراوە لەگەڵ گەرانەوەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ وەردەگیرێت
ئاماژه‌ی بەوەشكرد: پێویستە هەر ئۆتۆمبێلێك هاوردەكراو بێت بڕوانەی coc لەگەڵ بێت و مۆڵەت دەدرێت بە كۆمپانیاكانی كە لە دەروازە سنوریەكان ئیش دەكەن تاوەكو 1-9-2019 ئەم بڕیارە جێبەجێ بكات لەو سنورانەی كە تا ئێستا كاری پێدەكرێت.
1347 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/13/2019 2:07:52 PM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ