هەواڵ
په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕووسیا و ئه‌مریكا زیاتر تێكده‌چێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ڤلادیمێر پوتین " په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان وڵاته‌كه‌ى و ئه‌مریكا به‌رده‌وام به‌ره‌و تێكچون ده‌چێت و له‌ خراپه‌وه‌ بۆ خراپتر ده‌ڕوات".

ڤلادیمێر پوتین له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "میر"ى روسى ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن تێكچوه‌ و له‌ خراپه‌وه‌ بۆ خراپتر ده‌چێت.

وتیشى:"ئیداره‌ى ئێستاى ئه‌مریكا له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردودا ده‌یان بڕیارى داوه‌، كه‌ تایبه‌تن به‌سزا دژى روسیا".

روونیشیكردۆته‌وه‌:هیواخوازن مۆسكۆ و واشنتۆن له‌كۆبوونه‌وه‌كانى لوتكه‌ى G20 له‌بوارى ئابورى جیهانیدا چاره‌سه‌رى بنیادنه‌رانه‌ بدۆزنه‌وه‌.

بڕیاره‌ رۆژانى 28 و 29ى ئه‌م مانگه‌ كۆبونه‌وه‌كانى لوتكه‌ى G20 له‌شارى "ئۆساكا"ى ژاپۆن ئه‌نجام بدرێت.
459 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/13/2019 9:09:34 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ