هەواڵ
له‌ سلێمانی كاركردنی شوێنه‌كانی گیا ده‌رمانی رێكده‌خرێت
 ئاڕاستە
‎له‌ سلێمانى پێداچوه‌نه‌وه‌ به‌ شێوازى كاركردنى هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌دا ده‌كرێت كه‌ تایبه‌تن به‌ چاره‌سه‌ر و فرۆشتنى ده‌رمانى گیایى "چاره‌سه‌رى سروشتى" و له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ندیشه‌وه‌ چۆنیه‌تى كاركردنى ئه‌و شوێنانه‌ به‌پێى كۆمه‌ڵێك مه‌رج و رێنمایى رێكده‌خرێت و ماوه‌ى ماگێك ده‌دێت به‌و شوێنانه‌ى كه‌ تا ئێستا مۆڵه‌تى كاركردنیان نیه‌ ,
‎ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یرانى 2019  به‌ئامانجى رێكخستنه‌وه‌ى ئیش و كارى شوێنه‌ گیاییه‌كان"چاره‌سه‌رى سروشتى" ئاوات محه‌مه‌د قائیمقاى سلێمانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌پارێزگاى سلێمانى كۆبووه‌وه‌ و ئه‌و رێوشوێنانه‌ تاوتوێكران كه‌ پێویستن بگیرێته‌به‌ر بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كاركردنى ئه‌و شوێنانه‌,
‎له‌ باره‌ى شێوازى كردنى دوكان و شوێنه‌كانى فرۆشتن و چاره‌سه‌رى ده‌رمانى گیایى "ئاوات محه‌مه‌د قائیممقامى سلێمانى" رایگه‌یاند: له‌رووى ته‌ندروستیه‌وه‌ سه‌رنج و تێبینیه‌كى زۆر له‌سه‌ر كاركردنى هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ هه‌یه‌و بڕیاریانداوه‌ بۆ پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیان چۆنیه‌تى كردنى هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ به‌پێى كۆمه‌ڵێك مه‌رج و رێنمایى كه‌پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ په‌سه‌ندى كراوه‌ رێكبخرێته‌وه‌ و ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ بكرێته‌ بنه‌ماى كاركردنى ئه‌و شوێنانه‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ له‌و شوێنانه‌دا كارده‌كه‌ن, قائیمقانى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد ماوه‌ى مانگێك ده‌درێت به‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ تائێستا مۆڵه‌تیان نیه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى مۆڵه‌ت و پابه‌ندبونیان مه‌رج و رێنماییه‌كان ,
‎له‌ به‌شێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پسپۆڕانى ته‌ندروستى رایانگه‌یاند: به‌شێك له‌و ده‌رمانانه‌ كه‌ دوكانه‌كانى گیایى ده‌فرۆشێت رێگه‌پێدراو نیه‌ و له‌رووى زانستیه‌وه‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌ گونجاونیه‌ هاوڵاتیان به‌كارى بهێنن =, به‌ڵكو به‌كارهێنانیشى ده‌بێته‌ هۆى زیان گه‌یاندن به‌ ته‌ندروستیان و توشبوون به‌ هه‌ندێك نه‌خۆشى ترسناك ,
‎دواى خستنه‌ڕووى سه‌رنج و پێشنیاره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان, چه‌ند خاڵێك په‌سه‌ندكرا بۆ رێخستنه‌وه‌ى چۆنیه‌تى كاركردنى شوێنه‌كانى ده‌رمانى گیایى له‌ سلێمانى كه‌ به‌چاره‌سه‌رى سروشتى ناسراون و له‌مه‌ودوا به‌پێى ئه‌و رێنماییانه‌ رێگه‌ به‌كاركردنیان ده‌درێت .
‎1.دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى تایبه‌تمه‌ند له‌نوێنه‌رى فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌ ئه‌ركى به‌دواداچون ده‌بێت بۆ چۆنیه‌تى كاركردنى ئه‌و شوێنانه‌
‎2.جێبه‌جێكردنى هه‌موو ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ى كه‌ تایبه‌تن به‌ كاركردنى شوێنه‌ گیاییه‌كان و له‌لایه‌نه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی هه‌رێمه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌
‎3.ئه‌و ده‌رمانه‌ گیاییانه‌ى كه‌ له‌ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كرێت پێویسته‌ له‌ژێر چاودێریه‌كى ووردى كۆلیتى كۆنتڕۆڵدا رێگه‌ به‌هارده‌كردنیان بدرێت و ته‌نیا رێگه‌ به‌و ده‌رمانانه‌ بدرێت كه‌ تۆماركراون و هیچ زیانێكیان نیه‌ ,
‎4.ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه‌ له‌ ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ده‌كرێن پێویسته‌ له‌ كارگه‌یه‌كى ره‌سمیدا كه‌ له‌ژێر چاودێرى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تدا بێت ئاماده‌بكرێن و له‌رووى زانستیه‌وه‌ هه‌موو مه‌رجه‌كانی تێدا بێت ,
‎5. ته‌نیا رێگه‌ به‌ كه‌سانى "شاره‌زاو خاوه‌ن بڕوانامه‌" بدرێت له‌و شوێنانه‌دا كاربكه‌ن و پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌كان بن ,
‎6.له‌پاڵ شوێنه‌ گیاییه‌كان به‌دواداچون بۆ هه‌موو "دوكان و شوێنه‌كانى جوانكارى" بكرێت كه‌ ده‌رمان و چاره‌سه‌رى سروشتى به‌كارده‌هێنن و ده‌یفرۆشن,
‎7.هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌و ریكلامانه‌ى كه‌ له‌باره‌ى ده‌رمانه‌ گیاییه‌كان و چاره‌سه‌ره‌ سروشتیه‌كان له‌رێگه‌ى راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ زۆربه‌یان هیچ بنه‌مایه‌كى زانستیان نیه‌ ...
‎راگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تى سلێمانى
228 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/12/2019 1:39:59 PM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ