هەواڵ
یه‌كێتی: پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك بكرێت
 ئاڕاستە

ئه‌ندامێكى فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند ، داواكردنی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌شاری كه‌ركوك، له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه‌ ته‌نها به‌هانه‌یه‌.


 دیلان غه‌فور ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند: له‌ دانیشتنی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا، فراكسیۆنی یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك بكرێت، چونكه‌ ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك نه‌یتوانیوه‌ به‌ باشی كاره‌كانی خۆی بكات، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ زوترین كات هاوشێوه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوكیش ئه‌نجامبدرێت.


وتیشی:  داواكردنی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌شاری كه‌ركوك، له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه‌ ته‌نها به‌هانه‌یه‌.
راشیگه‌یاند: ‌ وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك.
399 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/12/2019 11:36:01 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ