هەواڵ
‌سلێمانی..‌ كۆگایه‌ك‌ به‌هۆى بۆگه‌نى و بوونى كرم‌ تێیدا داخرا ‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
له‌سلێمانی‌ كۆگایه‌كی‌ گۆشت داخرا كه‌ ته‌واوی خواردنه‌كانی ناوی بۆگه‌نیان كردبوو هاوكات به‌هۆی پیسیه‌وه‌ كرمیشی‌ تێدا بڵاوبۆته‌وه‌، قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانیش ئاشكرایده‌كات، به‌هاوكاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ دایانخستوه‌.
 
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانیدا ‌ هاتووه‌ ، به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتی لیژنه‌ی (یه‌ك)ی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ (ناوشار) ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌بونی كۆگایه‌كی  گۆشت و جگه‌ر له‌گه‌ڕه‌كی سابونكه‌ران كه‌ مه‌به‌ست لێی فرۆشتنیان بوه‌ له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه ‌، لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی ئه‌و كۆگایه‌ی كردوه‌.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌: دواتر ده‌ركه‌وت بڕێكی زۆر جگه‌رو گۆشتی خراپبوو كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خراپ هه‌ڵگیرابوو بۆگه‌نیان كردبوو، دوكانه‌كه‌ش به‌هۆی پیسییه‌وه‌ كرمی  تێدابوه‌، هاوكات توانراوه‌ ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر بڕی زیاتر له‌ ٤٠ كیلۆگرام جگه‌رو پارچه‌ی ئاژه‌ڵی گه‌وره‌ گرتوه‌ كه‌ له‌دوكانه‌كه‌یدا بوه‌.

له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه:‌ ((هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتی لیژنه‌كه‌ ئه‌و كۆگایه‌ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی تێدا نه‌بوه‌و هیچ مۆڵه‌تێكیشی نه‌بوه‌، دوای چه‌ندینجاریش ئاگاداركردنه‌وه‌و غرامه‌كردن و داخستن به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستی و پیشه‌ییه‌كانه‌وه‌، له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كۆگاگه‌ داده‌خرێت تائه‌وكاته‌ی پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رجه‌كان كاركردن ده‌بێته‌وه‌)).
460 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/12/2019 11:08:05 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ