فراکسیۆنی یەکێتی پرسی قەرەبوو کردنەوەی جوتیاران دەباتە پەرلەمان
ئاڕاستە : هەردی حەسەن
دوابەدوای سوتاندنی بەشێکی زۆر لە زەویە کشتوکاڵی یە داچێنراو بە گەنم و جۆی جوتیارانی کورد لە سنوری کەرکوک و موسڵ و خانەقین ، وابڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە لەسەرداوای فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق و گفتوگۆ لەسەر پرسی قەرەبوو کردنەوەی جوتیارانی زیان لێکەوتو بکرێت.
ڕێبوار تەها ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە کە " لەسەر داوای ئێمە، پرسی قەرەبووکردنەوەی جوتیاران لە دانیشتنی ڕۆژی پێنج شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت " .
ئەوە لە کاتێک دایە بەشێکی بەرچاو لە زەویە کشتوکاڵیە داچێنراوەکانی کورد بەتایبەت لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەم وەرزەدا کە وەرزی دروێنە کردنی دانەوێڵەیە سوتێنران .
|