هەواڵ
به‌رھه‌م پێشوازی له‌ باڵیۆزانی نوێی عیراق ده‌كات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
د. به‌رھه‌م ساڵح پێشوازیكرد له‌ باڵیۆزانی نوێی عیراق له‌ ھه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانی توركیا و كۆماری چیك و ده‌وڵه‌تی ئیمارات.

د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ باڵیۆزانی نوێی عیراق له‌ ھه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانی توركیا و كۆماری چیك و ده‌وڵه‌تی ئیمارات، به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ئه‌ركه‌ نوێیه‌كانیانه‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك د.به‌رھه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌ ھه‌وڵه‌كانی عیراق كرد بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌  له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیھان له‌ گشت بواره‌ جیاجیاكاندا به‌مه‌به‌ستی به‌ھێزكردن پێگه‌ی عیراق له‌ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، به‌جۆرێك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌لی عیراق ده‌سته‌به‌ر بكات، ھاوكات جه‌ختی له‌ گرنگی پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌ ھاووڵاتیانی عیراق له‌ تاراوگه‌ و واڵاكردنی ده‌رگای باڵیۆزخانه‌كان له‌ به‌رده‌م ھاونیشتمانیاندا كرده‌وه‌.

لای خۆیانه‌وه‌ باڵیۆزانی نوێ، رێز و پێزانینی خۆیان بۆ پشتیوانییه‌كانی  سه‌رۆك كۆمار ده‌ربڕی، جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ له‌ به‌ جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه‌ نیشتمانییه‌ی كه‌ پێیان سپێردراوه‌ به‌باشترین شێوه‌.
344 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/12/2019 10:06:00 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ