هەواڵ
عادل عەبدولمەهدى لە زوترین کاتدا کابینەى حكومه‌ت تەواوده‌کات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
عادل عەبدولمەهدى  سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕەتیکردەوە کە نیازى هەبێت لە پۆستەکەى بکشێتەوە و سوربوونى خۆى نیشانداوە لەسەر ئەوەى بەرنامەى حکومەتەکەى جێبەجێده‌کات.

عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەمیانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: حیزبە سیاسییەکان فشاریان دروستکردووە بە مەبەستى ئەوەى نەهێڵن بەرنامەى حکومەت سەرکەوتوو بێت، لە کاتێکدا خۆیان دەنگیان بۆ ئەو حکومەتە داوە لە پەرلەمان.
.
راشیگه‌یاند: نیازینیه‌ لە پۆستەکەى بکشێتەوە و سوربوونى خۆى نیشانداوە لەسەر ئەوەى کە لە زوترین کاتدا کابینەکەى تەواو بکات و بەرنامەى حکومەتەکەى جێبەجێبکات.
.
ئاماژەى بەوەش کرد:  سەرۆکوەزیران بەرپرسە لە ئەداى وەزارەتەکان و بەزوترین کات کابینەکەى تەواو دەکات.
240 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/12/2019 9:42:44 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ