هەواڵ
مەسرور بارزانی سەردانی لایەنە سیاسییەكان دەكات
 ئاڕاستە

به‌رپرسێكی پارتی  ئاشكرای دەكات دوای ڕاسپاردنی مەسرور بارزانی بۆ پێكهێنانی حكوومەت سەردانی لایەنە سیاسییەكان دەكات بە مەبەستی پێكهێنانی حكوومەت.

ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئه‌مرۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەرسوومی سەرۆكایەتی دەردەكات و مەسرور بارزانی ڕادەسپێرێت لە ماوەی 30 ڕۆژدا ناوی وەزیرەكانی كابینەكەی پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان بكات.

وتیشی، لە ئایندەیەكی نزیك مەسروور بارزانی، شاندێك پێك دەهێنێت و سەردانی تەواوی لایەنە سیاسییەكان دەكات بۆ ئەوەی لە كەمترین كاتدا، ناوی وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان بكات وچاوەروان دەكرێت بەر لەو وادەیەی بۆی دیاری دەكرێت، كابینەكەی پێشكە بكات لەبەر ئەوەی پێشتر ڕێككەوتنی سیاسیی لە نێوان تەواوی لایەنە سیاسییەكان كراوە.

جێگه‌ی باسه‌،ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بە 87 دەنگ متمانەی بە مەسرور بارزانی دا بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەت.
1226 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/11/2019 3:30:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ