هەواڵ
په‌رله‌مانتارێك داوا ده‌كات حیزبه‌كه‌ی وه‌ڵامێكی پێ بێت بۆبه‌شداری كردنی له‌و مه‌راسیمه‌ دا
 ئاڕاستە

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی كۆمەڵ، رەخنە لەبەشداریكردنی فراكسیۆنەكەیان لەمەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم دەگرێت.
 
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان سۆران عومەر راگەیاندوە، به‌شداری كردنی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ بوو هیچ بیانویه‌كم نه‌بینی بڕوای پێ بهێنم تا خۆم به‌شداری بكه‌م به‌ڵام ده‌بێت كۆمه‌ڵ وه‌ڵامێكی پێ بێت بۆ هۆكاری به‌شداری كردنی له‌و مه‌راسیمه‌ ته‌شریفاتیه‌ له‌كاتێكدا له‌پێشتر بڕوامان به‌یاساكه‌ و هه‌مواری یاساكه‌ نه‌بوو.
ده‌شڵیێت:من بۆخۆم وه‌ڵامم ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت بۆ خه‌ڵك بۆیه‌ به‌شداریم نه‌كرد، نه‌شم توانی بڕوا به‌خۆم بهێنم بچم به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رشه‌ سوره‌دا بڕۆم و دابنیشم ببم به‌ كۆرس بۆ شتێكی تر كه‌ ئێمه‌ له‌ بنه‌ماوه‌ له‌گه‌ڵیدا نه‌بوین، كۆمه‌ڵی ئیسلامی چاوه‌ڕوانی زیاتری لێده‌كرا نه‌ك ئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی بنێرێت به‌شداری له‌مه‌راسیمێكی "سوڵتانیانه‌ی ته‌شریفاتی بە تێچووی پاره‌ی خه‌یاڵی بكات.

سۆران عومەر پێشی وایە دەبو ساڵێك پێش ئێستا حزبەكەی ئۆپۆزسیۆن بونی خۆی راگەیاندایە، باس لەوەش دەكات كۆمەڵی ئیسلامی رەچاوی دۆخی هەرێمی كوردستانی كردوە بەڵام پارتی ئەوەی لەبەرچاو نەگرتوە، دەشڵێت "ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ بداته‌وه‌ كه‌بۆچی تا ئێستاش چاوه‌ڕوانی به‌شداری كردنه‌ له‌حكومه‌ت، چاوه‌ڕوانه‌ چونكه‌ تا ئێستاش ئۆپۆزسیۆن بونی خۆی ڕانه‌گه‌یاندووه‌ ده‌بوو ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئۆپۆزسیۆن بونی خۆی ڕابگه‌یاندایه‌.
1242 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/11/2019 3:11:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ