هەواڵ
به‌ تۆمه‌تی‌ دۆسیه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی سه‌رۆك ده‌ستگیرا
 ئاڕاستە

وته‌بێژی نوسینگه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی نیشتمانی پاكستان  ڕایده‌گه‌یه‌نێت،سه‌رۆكی پێشوتری پاكستان و سه‌رۆكی پارتی گه‌لی پاكستانی ئۆپۆزسیۆن، به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركرا.

نوازیش عه‌لی، وته‌بێژی نوسینگه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی نیشتمانی پاكستان و به‌رپرس له‌ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی رایگه‌یاند ئاسف عه‌لی زه‌رداری، سه‌رۆكی پێشوتری پاكستان به‌ تۆمه‌تی‌ دۆسیه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركراوه‌.
پارتی گه‌لی پاكستانیش رایگه‌یاندوه‌ كه‌ دۆسیه‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكه‌كه‌یان به‌ سیاسی كراوه‌ و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ده‌كه‌ن.

جێگه‌ی باسه‌ ،ئاسف عه‌لی زه‌رداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2008دا به‌ سه‌رۆكی پاكستان هه‌ڵبژێردرا و هاوسه‌ری بێنه‌زیر بۆتۆ-ی خانمه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری پاكستان و سه‌رۆكی پارتی گه‌لی پاكستان بووه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2007 تیرۆر كرا.
1940 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/11/2019 2:46:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ