جگە لە پێکان زیانێکی دیکە بەر نیمار کەوتووە
ئاڕاستە:کاوان عومەر
پێکانە یەک لەدوا یەکەکانی نیمار لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەی بەڕازیل زیانێکی تری پێگەیاندووە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی فەڕەنسا بڵاویانکردۆتەوە ، بەھۆی پێكانە بەردەوام و كێشە كۆمەڵایەتیەکانی نرخی نێیمار لەبازاڕی گواستنەوە و ڕیكلامدا بەبڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە.
لەماوەی ڕابردوودا ڕۆژنانەکان هەواڵی دەسترێژی کردنی نیماریان بۆ سەر کچێک بڵاوکردەوە و هەروەها بەهۆی پێکانەکەیەوە ناتوانێت بەشداری یاریەکانی کۆپا ئەمریکا بکات.
|