هەواڵ
نوێترین زانیاری لەبارەی‌ پێدانی‌ ئۆتۆمبێلی كیلۆمەترسفر به‌ مامۆستایان
 ئاڕاستە

یەكێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان زانیاریەكی‌ نوێ لەبارەی‌ پێدانی‌ ئۆتۆمبێلی كیلۆمەترسفرە بەشێوەی‌ قیستی درێژخایەن بەمامۆستایان ئاشكرادەكات.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ،عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی‌ یەكێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان ڕاگەیاندوە: وەكو یەكێتی‌ مامۆستایان لەگەڵ كۆمپانیای جیهان كۆبوینەوە و تیایدا چەند داواكارییەكمان ئاڕاستەكردن تایبەت بەپێدانی‌ ئۆتۆمبێلی كیلۆمەترسفر بەشێوەی‌ قیستی‌ درێژخایەن بە مامۆستایان وه‌ئەو داوكارییانەی‌ ئێمە ئاڕاستەی‌ كۆمپانیای‌ ناوبرامان كردووە تیایدا داوامان كردوە ئۆتۆمبێل بەشێوەی‌ قیستی‌ درێژخایەن و بەبێ پێشكەشی بە مامۆستایان بدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا وەرگرتنەوەی‌ قیستەكان لە مامۆستایان لەگەڵ دابەشكردنی‌ موچەكە بگەرێندرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە: وەڵامی ئەوانیش بۆ ئێمە ئیجابی بوە و پێیان راگەیاندوین دیراسەی‌ داواكارییەكان دەكەن و دواتر وەڵاممان دەدەنەوە،وه‌ یەكێك لەداواكارییەكانی‌ دیكەی‌ ئێمەش بۆكۆمپانیاكە ئەوەبوە رێژەی‌ قازانج لەو پێدانی‌ ئۆتۆمبێلەكان لاببرێت و بەڕێگەی‌ حەڵاڵ ئۆتۆمبیلەكە بۆ مامۆستایان دابینبكرێت، لەبەرامبەردا بەرپرسانی‌ كۆمپانیاكە رایانگەیاندوە كە دیراسەی‌ ئەو پێشنیازانە دەكەن و وەڵامی رێكخراوەكە دەدەنەوە.

راشیگەیاندوە" بەرپرسانی‌ كۆمپانیاكە دڵنیاییانداوە كە هەر بریارێك بدەن دواجار لەبەرژەوەندی مامۆستایان یەكلایدەكەنەوە و هەوڵدەدەن میكانیزمێك بدۆزنەوە سودمەندی یەكەم تیایدا مامۆستایان بێت.
17863 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/10/2019 2:13:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ