هەمەڕەنگ
له‌مه‌ودوا چا ته‌نها به‌نه‌باته‌وه‌ بخۆره‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌مان ڕۆژانه‌ "نه‌بات" به‌چاوه‌ ده‌خۆین ، نه‌بات یه‌كێكه‌ له‌ باشترین شیرینى كه‌ هه‌روه‌ك ده‌زانین له‌ قامیشى شه‌كر دروست ده‌كرێت و به‌چه‌ندین هه‌نگاودا  تێپه‌ڕ ده‌بێت پاشان ده‌گاته‌ ده‌ستى ئێمه‌ كه‌ پارچه‌ى بچووكى شێوه‌ ئه‌ڵماس قاڵب كراوه‌ ، نه‌بات ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌ندین ڤیتامین و كانزا و ترشه‌ ئه‌مینییه‌كان ، هه‌ربۆیه‌ كه‌متر شه‌كرى تێدا یه‌ و هه‌ست به‌تامى شیرینى ناكه‌یت تێدا هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ واى كردووه‌ كۆمه‌ڵێك سوود به‌له‌ش بگه‌یه‌نێت .

سوده‌كانى نه‌بات :-

چاره‌سه‌رى كۆكه‌ و سه‌رما بوون ده‌كات .
بۆنى ناخۆشى ده‌م ناهێڵێت .
ماندوێتى له‌له‌ش ده‌رده‌كات .
توش بووانى شه‌كره‌ زۆر گرنگه‌ نه‌بات بخۆن چونكه‌ شه‌كره‌ داده‌به‌زێنێت .
بیركردنه‌وه‌ به‌ره‌و باش بوون ده‌بات .
به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات .
كارى هه‌رس و گه‌ده‌ ئاسان ده‌كات .
كارى گورچیله‌كان ئاسان ده‌كات .
هه‌ربۆیه‌ هه‌تا ده‌توانى نه‌بات به‌چاوه‌ بخۆ تا به‌دوور بیت له‌ خواردنى شه‌كر به‌ چاوه‌ .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
6593 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/10/2019 11:33:34 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ