وەرزش
ئه‌مشه‌و له‌ سلێمانى یارییه‌كى مێژووى تۆمار ده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر یاریگاى سلێمانى ناسراو به‌ ( مه‌لعه‌به‌كه‌) یارییه‌كى مێژووى له‌ نێوان ئه‌ستێره‌كانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و ئه‌ستێره‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت .

یارییه‌كه‌ كاتژمێر 9:00ـى شه‌و ده‌ستپێده‌كات، به‌ بۆنه‌ى وازهێنانى ئه‌حمه‌د سالارى گۆڵكارى مێژووى خولى نایابى كوردستان و یانه‌ى سلێمانیه .

پێشبینى ده‌كرێت یارییه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى هانده‌رێكى زۆر به‌رێوه‌بچێت و سه‌رجه‌م كاره‌ لۆجستیه‌كانیش بۆ به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كه‌ كۆتایهاتووه‌ .

له‌ پێكهاته‌ى ئه‌ستێره‌كانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان ئه‌حمه‌د رازى و یونس مه‌حمودو نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م و نور سه‌برى و عه‌لى حسێن ره‌حیمه‌ به‌شدار ده‌بن .

له‌ پێكهاته‌ى كوردستانیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌حمه‌د سالارو خالید موشیرو پرسیار عه‌بدولره‌زاق و ئارام كه‌ره‌م و ده‌یان یاریزانى دیار ده‌ین .

تۆپى شكانه‌وه‌ى یارییه‌كه‌ش به‌خشراوه‌ به‌ دیار ره‌حمانى ئه‌ستێره‌ى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێرو ئه‌حمه‌د سالاریش له‌ خوله‌كه‌ى 85ـى یارییه‌كه‌ ماڵئاوایى ده‌كات . 
811 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/10/2019 10:17:16 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ