هەواڵ
هه‌ریه‌كێك له‌ئه‌م خێزانانه‌ 5 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
عیراق بڕی 5 ملیۆن دینار بەهەر خێزانێكی ئاوارەی عەرەب دەدات بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.

خالید بابا ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی پارێزگای سلێمانی ، له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:هەر خێزانێكی ئاوارە ئەگەر لەسەر خواستی خۆی بگەڕێتەوە زێدی خۆی، نوسراو بۆ پارێزگاكەیان دەكرێت و بڕی 5 ملیۆن دیناریان پێدەدرێت، لەچەند هاوكارییەكی دیكەش سوودمەند دەبن.

وتیشی:هیچ ئاوارەیەكی عەرەب بەزۆرەملێ ناچار بە گەڕانەوە ناكرێن، چونكە تائێستا هیچ نوسراوێكمان لەوبارەیەوە بۆ نەهاتووە، بەڵام ئەگەر كێشە و ئاڵۆزی بنێنەوە، یان كێشەی ئەخلاقی و دزی و كوشتنیان هەبێت،  لەلایەن ئاسایشەوە بڕیاریان لەبارەیەوە دەدرێت.

بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی پارێزگای سلێمانی، ئاماری كۆی گشتی ئاوارە عەرەبەكانی سنوری سلێمانی ئاشكراكرد:" لەسلێمانی نزیكەی 30 هەزار خێزان تۆماركراون، بەڵام ئەو ئامارە ورد نییە، چونكە بەشێكیان گەڕاونەتەوەو نەهاتوون تا نوسراوی گەڕانەوەیان بۆ بكرێت".

12375 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/10/2019 9:33:37 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ