وەرزش
گریزمان یانەیەکی بۆخۆی دۆزیوەتەوە
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی و یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە پەیوەندیکردنی بەیانەی بەرشەلۆنەوە پاشگەزبۆتەوە.

ڕۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى ئاشکرایکردوە، ئەنتوان گریزمانى فەڕەنسى چاوى بە ناسر خلێفى سەرۆکى یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى کەوتووە و لەگەڵیدا ڕێککەوتووە پەیوەندى بە یانە پاریسیەکەوە بکات لە وەرزى داهاتوودا.

سپۆرت ڕوونیکردۆتەوە، گریزمان بۆیە پەیوەندى بە بەرشەلۆنەوە ناکات، درکى بەوە کردووە ژوورى جلگۆڕینى یانە کەتەلۆنیەکە ئیمزاکردنى گرێبەست لەگەڵیدا ڕەتکردووەتەوە.
1387 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/9/2019 4:26:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ