هەواڵ
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌
 ئاڕاستە

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی‌ هه‌رێم هه‌موو جۆره‌ خشته‌یه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوده‌كرێته‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت  له‌دوای 13ی مانگه‌وه‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت .

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه‌، تا پاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان كه‌ بڕه‌كه‌ی 378 ملیار دیناره‌ له‌به‌رده‌ست بێت، موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌شده‌كرێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ چاوه‌ڕێی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كرێت بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌.

ئاشكرایانكردووه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی خشته‌ی موچه‌ بڵاوناكاته‌وه‌، به‌ڵكو ڕۆژانه‌ یان چه‌ند ڕۆژ جارێك گه‌نجینه‌كانی هه‌رێم له‌دابه‌شكردنی موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و خشتانه‌ی كه‌ له‌مێدیاكانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، ڕاست نییه‌و ته‌نها گاڵته‌كردنه‌ به‌خوێنه‌ر.
12218 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/9/2019 2:36:18 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ