هەمەڕەنگ
بۆچی مێشووله‌ به‌ هه‌ندێك كه‌سه‌وه‌ ده‌دات و به‌ هه‌ندێكی تره‌وه‌ نادات؟
 ئاڕاستە:لاڤین حه‌مه‌ رووف
مێشووله‌كان به‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌ده‌ن و چه‌ندین هۆكار هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی بكه‌ن له‌ پێوه‌دانیان به‌ كه‌سه‌كانه‌وه‌.

مێشووله‌ له‌ كاتی پێوه‌دانی به‌ مرۆڤه‌كانه‌وه‌ جیاوازی ده‌كات و به‌ هه‌ندێك كه‌سه‌وه‌ ده‌دات و به‌ هه‌ندێكی تره‌وه‌ نادات، ئه‌مه‌ش بۆهه‌ریه‌كه‌ له‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌:

1- مێشووله‌كان زیاتر حه‌ز به‌ خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خوێنه‌كه‌یان له‌ جۆری (o)یه‌
2- ئه‌و كه‌سانه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شیان به‌رزه‌ و ئاره‌ق ده‌كه‌نه‌وه‌
3-پۆشاكی ڕه‌نگ تۆخ یه‌ككه‌ له‌ هۆكاره‌كان كه‌ زیاتر مێشووله‌ به‌لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت.
4-ئه‌و به‌شانه‌ی جه‌سته‌ كه‌ بۆنیان ناخۆشه‌ و به‌كتریای زۆر پێوه‌یه‌ وه‌ك قاچه‌كان
5-ئافره‌تی دووگیان 
6- ئه‌و كه‌سانه‌ی خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان ده‌خۆنه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی(بیره)

مێژووی ده‌ركه‌وتنی مێشووله‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌  بۆ 226 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و زیاتر له‌ 3500 توخمی جیاوازیان هه‌یه‌.
10001 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/9/2019 2:25:42 PM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ