هەمەڕەنگ
تا قه‌ڵه‌و نه‌بیته‌وه‌ به‌م جۆره‌ سێ ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كه‌ت بخۆ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى زۆربه‌مان به‌هۆى ڕۆژووگرتنه‌وه‌ كێشى له‌شمان دابه‌زیوه‌ و هه‌ست به‌ لاوازبوونى خۆمان ده‌كه‌ین ، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ له‌مه‌ودوا كۆمه‌ڵێك خۆراك و سه‌ووزه‌وات بخورێت تا ئه‌و لاوازبوونه‌ى له‌شت چاره‌سه‌ر بكه‌یت ، به‌ڵام ده‌بێت به‌جۆرێك ئه‌و ژه‌مه‌ خۆراكه‌ بخۆیت كه‌ نه‌بێته‌وه‌ هۆكارێك بۆ قه‌ڵه‌و بونت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگى بده‌ به‌ به‌شه‌ خۆراكى پرۆتین و كاربۆهیدرات تا ئه‌و لاوازبوونه‌وه‌ى له‌شت كه‌م ببێته‌وه‌.

ژه‌مى به‌یانیان گرنگى ته‌واوى پێ بده‌ره‌وه‌ و له‌كاتى خۆیدا بیخۆ .

ژه‌مى نیوه‌ڕوان ده‌توانى زیاده‌ خۆرى تێدا بكه‌یت ، چونكه‌ وه‌كو ئێواران نییه‌ به‌سه‌ریدا بخه‌ویت ، به‌ڵكو ده‌توانى ژه‌مى قوورس بخۆیت و زه‌ڵاته‌ و سه‌ووزه‌واتى له‌گه‌ڵدا بخۆیت تا نه‌بێته‌ كۆبوونه‌وه‌ى چه‌وورى له‌شت .

ژه‌مى ئێواران زیاده‌ خۆرى تێدا بكه‌یت زیاتر ده‌بێته‌ هۆى قه‌ڵه‌و بونت و زیاتر بوونى چه‌وورى له‌ش و وورگ به‌تایبه‌تى خواردنى برنج و نان له‌ ئێواراندا قه‌ڵه‌وت ده‌كات ، هه‌ربۆیه‌ ئێواران كه‌م بخۆ و ده‌توانى له‌جیاتى ژه‌مى قورس چه‌ره‌سات و میوه‌ و سه‌ووزه‌وات زیاتر گرنگى پێ بده‌یت .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
2236 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/9/2019 11:28:48 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ