هەمەڕەنگ
هۆكارى چاو فڕین ئاشكرا بوو
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
چاو فڕین جوڵەی ماسولکەی پێڵوی چاوە کە بەبێ ویستی کەسەکە ڕوودەدات ، لە کوردەواریدا پێی دەڵین "چاو فڕین"، ئەمەش پەیوەندی بە باری تەندروستییەوە هەیە.

ماڵپه‌ڕى عه‌ره‌بى له‌ها مه‌گه‌زین له‌ هه‌واڵێكیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌:زانایان ده‌ڵێن:هەندێک کات هۆکارەکەی پەیوەندی بە ئاستی مەگنیسیۆمەوە هەیە لە جەستەدا ، پەیوەندی بە کاتەکانی نوستن وهەستکردن بە قەلەقی و دڵەڕاوکێ و زیادەڕەوی کردن لە خواردنەوەی ماددەی کافاینەوە هەیە ، لەگەڵ زۆر وەرزشکردن بەبێ وەرگرتنی پشووی پێویست.

باسیان له‌وه‌شكردووه‌:بۆ کەمبوونەوەی ئەو حاڵەتە چارەسەری ئەو هۆکارانە بکرێت کە دەبێتە هۆی چاو فڕین، دەتوانرێت لە دوای وەرزشکردن پشوو بەمێشک و جەستە بدرێت وەک کردنی وەرزشی یۆگا و خەوتن کە کەمتر نەبێت لە هەشت کاتژمێر.

خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم وەکو ئاوی کانزایی و شوکولاتەی ڕەش و چەرەسات و پاقلەمەنییەکان، هەورەک زانایان ڕایدەگەیەنن لەگەڵ زیادبوونی ئەو حاڵەتەدا باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕبکرێت.

له‌ كورده‌واریدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك چاوى چه‌پى بفڕێت پێشبینى شتێكى خراپ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر چاوى ڕاستى بفڕێت پێشبینى شتێكى باش ده‌كرێت به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌ ته‌نها چیرۆكێكى ئه‌فسانییه‌و دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌.
4215 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/9/2019 10:51:52 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ