هەواڵ
یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان دیارى ده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ئه‌وقاف "بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، ئێوارەی رۆژی دوو شەممە لیژنەی بینینی مانگ بڕیار دەدەن".

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:"ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 3ی حوزەیرانی 2019 لیژنەی بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكان لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم، بڕیاری كۆتایی لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان دەدەن.

وتیشی:ئەو زانیاریانەی كە باس لە دیاریکردنی یەكەم رۆژی رەمەزان لەسێشەممەی داهاتوو 4ی 6ی 2019 دەکەن لەلایەن زانایانی فەلەكناسییەوە، بۆچوونی تایبەتییەو وەكو وەزارەت پشتی پێنابەسترێت.

ئاماژەی بەوەشکرد:لیژنەی بینینی مانگە  بڕیار دەدات، كەڕۆژی سێشەممە بكرێتە جەژن یاخود تەواوكەری مانگی رەمەزان بێت و هاوكات مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بەهیچ شێوەیەك رۆژی لێنەخوراوە. 
29623 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/2/2019 9:06:27 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ