وەرزش
زۆرترین زانیاری لەسەر یاری کۆتایی نێوان لیڤەرپول و تۆتنهام
 ئاڕاستە:کاوان عومەر

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر ١٠ بەکاتی کوردستان ، لیڤەرپول و تۆتنهام لەمیانی یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەیەک بگەن.

یاریەکە لەیاریگای مۆتۆپۆلیتانۆی تایبەت بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێت کە ٦٣ هەزار هاندەر لەخۆدەگرێت و بلیتی یاریەکە لەبازاڕی ڕەشدا نرخەکەی ٤٤ هەزار دۆلارە.

ئەرکی پاراستنی یاریگاکە دراوە بە ٤٧٠٠ پۆلیس لەناوەوەو دەرەوە و ٩٧ کەناڵی جیهانی یاریەکە دەگوازنەوە ، تیپی براوە بڕی ١٠٩ ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت وەردەگرێت.

ئەرکی بەڕێوەبردنی یاریەکە دراوە بە ناوبژیوان  دامن سکۆمینایی سلۆڤینی.
420 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/1/2019 1:46:42 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ