زانست
به‌كارهێنه‌رانى مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ى وه‌ن پڵه‌س سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌شێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی OnePlus 7 Pro دووچاری كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌ست لێدان بونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ڕوونمای مۆبایله‌كانیان.
مۆبایله‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی كۆمپانیای وه‌ن پله‌س OnePlus 7 Pro كه‌ تازه‌ ڕێگه‌پێدراوه‌ به‌ نرخێكی زۆر به‌رزه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ كه‌ به‌شێك له‌ كریاره‌ یه‌كه‌مه‌كانی مۆبایله‌كه‌ سكالایان به‌رز كردۆته‌وه‌ بۆ كۆمپانیاكه‌ كه‌ گوایه‌ ڕوونمای مۆبایله‌كه‌ تووشی كێشه‌یه‌كی بێزاركه‌ر بۆته‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاتێك مۆبایله‌كه‌ كوژابێته‌وه‌ و به‌ پاڵ كه‌وتوویی دانرابێته‌ سه‌ر زه‌وێ چه‌ند هێلێك له‌سه‌ر ڕوونماكه‌ به‌ده‌ر ئه‌كه‌ون .
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ وه‌ن پڵه‌س به‌ تۆڕی ڕاگه‌یاندنی ئه‌ندرۆید پۆلیسی وت كه‌ ئه‌وان ئاگاداری ئه‌م كێشه‌یه‌ن و له‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی و هه‌روه‌ها كۆمپانیای ناوبراو به‌ به‌كارهێنه‌رانی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌م مۆبایله‌ت كریوه‌ و دووچاری ئه‌م كێشه‌یه‌ بویته‌وه‌ ئه‌وا خه‌متان نه‌بێ چونكه‌ كێشه‌ی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م هێڵانه‌ هێنده‌ گه‌وره‌ نییه‌ و ئه‌كرێ له‌ دوای ناردنی وه‌شانێكی نوێ چاره‌سه‌ر بكرێ و باشتر له‌ جاران كار بكات.
به‌ڵام وا ده‌ر ناكه‌وێت كه‌ ئه‌م گرفته‌ كار له‌ هه‌موو مۆبایله‌كانی وه‌ن پلاس بكا له‌ جیهاندا و پێده‌چێ ئه‌م گرفته‌ ته‌نیا  به‌شێك له‌ به‌كارهێنه‌ران بگرێته‌وه‌ .
سه‌رچاوه‌ : تیك ئاى.
446 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/1/2019 12:14:56 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ